وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕێككەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیەنێت: ئەو ڕێككەوتنە نیشانەی نیازپاكی ئەوانە و دەشڵێت هەنگاوەكان قابیلی قەرەبووكردنەوەیە.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە ڕێككەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم نووسیویەتی: ئەو ڕێككەوتنە نیشانەی نیازپاكی ئێرانە و هەموو هەنگاوەكانی قابیلی قەرەبووكردنەوەن.
زەریف باس لەوەش دەكات، سەرۆك كۆماری ئەمریكا هێشتا پێشێلكارییەكانی لەدژی وڵاتەكەی ڕانەگرتووە و سێ وڵاتی ئەوروپی ( فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا) هێشتا لەسەر پابەندنەبوونیان بە ڕێككەوتنەكە بەردەوامن.
خەڵك – بەشی هەواڵ