سەردێر

بە چەند قۆناغێک، بەریتانیا ژیان ئاسایی دەکاتەوە

بۆریس جۆنسن؛ دەبێت فێربین لەگەڵ کۆڤید - 19 بژین

 

خەڵک

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت؛ دەبێت لەمەودوا وەک ئەنفلۆنزایەکی ئاسایی تەماشای کۆرۆنا بکەین و لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا بژین.

 

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند؛ دەبێت فێربین لەگەڵ کۆڤید – 19 بژین و پلانێکی چوار قۆناغییش بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان دەخەینە ڕوو.

 

جۆنسن دەڵێت؛ ناتوانین بە و قەید و بەندانە وابەستە بین کە بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا ئابووریمان لاواز دەکات و باری دەروونی و جەستەیی هاووڵاتیانیشمان لاواز دەکات، گەر بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بین.

 

پلانەکانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، خۆی دەبینێتەوە لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە 8 ی مارس دا، هەروەها بە خۆپارێزییەوە ڕێگە بە کۆبوونەوەی بچوک و سەردانیکردن دەدرێت، دوکان و سەنتەرەکانی جوانکاری و بازاڕە گەورەکان و مۆزەخانەکان لە 12 ی نیسان دا رێ بەکردنەوەیان دەدرێت و لە 17 ی ئایاریشدا سینەما و هۆتێل و یاریگا و چێشتخانەکان دەکرێنەوە و لە 21ی حوزەیراندا ڕەنگە بە تەواوەتی سنووردارکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبگرن .