سەردێر

لە جەنگی كوێتدا، 250 هەزار سەرباز بەهۆی كاریگەربوونیان بە مادەی كیمیایی نەخۆش کەوتوون

خەڵك-

بەپێی توێژینەوەیەك 250 هەزار سەربازی ئەمریكا و بەریتانیا لە جەنگی كوێتدا لە ساڵی 1991 دووچاری نەخۆشی بوون بەهۆی كاریگەربوونیان بە مادەی كیمیایی سوپای عێراق.

بەپێی توێژینەوەكە، كە گۆڤاری زە نیچر بڵاویكردووەتەوە، ئەو نەخۆشانە ژمارەیان نزیكەی چارەكە ملیۆن یان 250 هەزار شەڕكەری مەیدانی سوپای ئەمریكا و بەریتانیان كە دەكرێت بەهۆی دروستبوونی كاریگەری غازی سارینەوە بێت.

توێژینەوە ئاشكرایكردووە، ئەو غازی ژەهراوییە دەرچووە لە ئەنجامی هەستانی سوپای ئەمریكا و بەریتانیا بە وێرانكردنی كۆگاكانی چەكی كیمیایی عێراق لە جەنگی كەنداو لە ساڵی 1991دا.

توێژینەوەكە ئەو ئەنجامانەی پێشووی رەتكردوونەوە كە باسیان لەوەكردووە گوایە بەهۆی مادەی یۆرانیۆمەوە بووە كە لە تێكشكاندنی زرێپۆشەكانی عێراقدا بەكارهێنراوە.

توێژەران لە زانكۆی بۆرتسماوس لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئاشكرایانكردووە نەخۆشەكان هیچ شوێنەوارێكی یۆرانیۆم لەسەر جەستەیان نییە.

ئەو سەربازانە تووشی چەندین نەخۆشی و ئازار بوون لە جەستەیاندا لەوانە سەرئێشە، ئازاری جومگە و ماسولكە، فشاری دەروونی و ئاڵۆزی مێشك.

دوای داگیركردنی كوێت لەلایەن عێراقەوە لە ساڵی 1990، سوپای هاوپەیمانان بە سەركردایەتی ئەمریكا لە 1991 ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی كوێتیان دەستپێكرد.