سەردێر

بەهێزترین سوپاكانی جیهان

سوپای ئەمریكا پلەی یەكەمی هەیە

خەڵك-

بەپێی ریزبەندی گلۆباڵ فایر پاوەر بۆ ساڵی 2021 ئەمریكا لە ڕووی بەهێزی سوپاوە پێشەنگەی جیهانە، هیچ وڵاتێكی عەرەبیش لە ریزی 10 یەكەمەكەی سوپا بەهێزەكاندا نییە.

بەپێی راپۆرتی سایتەكە، ریزبەندی سوپاكان لەسەر 50 هۆكار دیاریكراون، لەوانە توانای سەربازی و ماڵی، هۆكاری لۆجیستی و جوگرافی.

سوپای ئەمریكا پلەی یەكەمی هەیە، دواتر روسیا، چین، هیندستان، ژاپۆن، كۆریای باشور، فەڕەنسا، بەریتانیا، بەرازیل، پاكستان.

هاوكات توركیا لە پلەی 11دایە، دواتر میسر، ئێران، ئیسرائیل دێن لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

لە رووی وڵاتانی عەرەبیشەوە میسر، سعودیە، جەزائیر، ئیمارات، مەغریب، عێراق، سوریا، لیبیا، كوێت، عومان، تونس، ئوردن، سودان، یەمەن، قەتەر، بەحرێن، لوبنان، مۆریتانیا دێن.