خەڵک
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ دەبێت ئەمریکا کار بکات بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی هاوپیەمانەکانی، هاوکات بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، ئەمریکا بۆ سەرکردایەتیکردنی جیهانێکی ئازاد دەگەڕێتەوە .
جۆ بایدن لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا بۆ نوێنەرانی گروپی جی7 لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڵێنی دا کە پشتگیری ئەمریکا پەرە پێبدات بۆ هاوپەیمانی ئەتڵەسی.
بایدن وتیشی ” دەزانم چەند ساڵی ڕابردوو پەیوەندی نێوانمان و هاوپەیمانی ئەتڵەسیی وەک پێویست نەبووە، بەڵام ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا باش بکاتەوە، بەڵێن دەدەم پێگەی خۆمان لە سەرکردایەتی باوەڕپێکراودا بگەڕێنینەوە و دەست بە ڕاوێژ و گفتۆگۆ بۆ هاوکاریی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان بکەینەوە ” .
بایدن بەئامادەبووانی ڕاگەیاند؛ کە بەهۆی سیاسەتی ترامپەوە توشی شۆک و پەرتبوونی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئەمریکا بوو بوون وتی ” ئەمریکا گەڕایەوە” .
دوای وتەکانی بایدن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن وتی بایدن بەوتەکانی هەنگاوێکی بەرچاوی نا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانانی و ئەو ئەمریکای بۆ سەرکردایەتی جیهانێکی ئازاد گەراندووەتەوە .
جۆنسۆن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا ئاماژەی بە وتارەکەی سەرۆکی ئەمریکاداو ڕایگەیاند؛ ئەمریکا بە تەواوی دەگەڕێتەوە.
هاوکات ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ” هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ ” لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و ئەمریکادا .