سەردێر

لە جیهان توشبوون بە كۆرۆنا نزیك دەبێتەوە لە 111 ملیۆن كەس

خەڵك-
لەماوەی سەرهەڵدانی پەتای جیهانی كۆرۆنا تا ئێستا نزیكەی 1111 ملیۆن كەس توشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیكەی 86 ملیۆن كەسی چاكبوونەتەوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان لەماوەی سەر هەڵدانی تا ئەمڕۆ هەینی 19 ی شوباتی 2021 ئەوەی تۆماركراوە 110 ملیۆن و 900 هەزار و 953 كەسە و ئەوانەشی تا ئێستا بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە 2 ملیۆن و 450 هەزار و 600 كەس تۆماركراوە .

هەروەها نزیكەی 85 ملیۆن و 600 هەزار كەسیش لەو پەتایە چاكبوونەتوە و نزیكەی 23 ملیۆن نەخۆش لە نەخۆشخانە تۆماركراوەكان ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن .