سەردێر

ترەمپ بۆ بایدن: یان شێت بوویت یان درۆ دەكەیت

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: بایدن یان تووشی نەخۆشی دەروونی بووە یان درۆ دەكات.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پێگەی هەواڵی نیوس ماكس ڕاگەیەنراوەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتەی ڕەتكردەوە كە ئاماژە بەوە دەكات بری پێویستی ڤاكسینیان لە بەردەستدا نەماوە.

ترەمپ ڕایگەیاند: بایدن ڕاگەیەندراوێكی زۆر گەمژانەی بڵاوكردووەتەوە لە بارەی ڤاكسینەكەوە و دووپاتیكردەوە، كە ئیدارەكەی ملیۆنان برە ڤاكسینی ئامادەكردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بایدن ڕاستییەكان ناڵێت یان تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، چونكە تەنانەت ئەوانەشی ڕقیان لێیە ئاماژە بەوەدەكەن ڤاكسینەكە تا ماوەیەكی زۆر بەردەست دەبێت.

خەڵك – بەشی هەواڵ