سەردێر

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا 110 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-
بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا، گەیشتە 110 ملیۆن و 35 هەزار و 633 حاڵەت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەهۆی كۆرۆناوە 2 ملیۆن و 429 هەزار و 811 كەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی ئەوانەی نەخۆشییەكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتە 84 ملیۆن و 851 هەزار و 754 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە شاری وۆهانی هەرێمی هۆبی وڵاتی چین دەركەوت، تائێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵاتدا بڵاوبۆتەوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكان زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تۆماركردووە، پاشان هیندستان و دواتر بەرازیل و بەریتانیا و ڕوسیا و فەرەنسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و توركیا و ئەڵمانیا و كۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین و مەكسیك و پۆڵەندا و ئێران و ئەفریقای باشوور.