سەردێر

سعودیە، فڕۆكەیەكی بۆمبڕێژكراومان خستەحوارەوە

 

خەڵك-

هاوپەیمانی عەرەبی كە لەلایەن سعودیەوە سەركردایەتی دەكرێت، خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بۆمبڕێژكراو ڕادەگەیەنێت كە لە “خاكی یەمەنەوە بەرەو سعودیە ئاراستەكرابوو”.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبییەوە بڵاوكرایەوە”هێزەكانیان توانییان ڕێگە لە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو بگرن و تێكیبشكێنن كە لە كایەی ئەمەن و لەلایەن حوسییەكانەوە بەرەو سعودیە ڕەوانەكرابوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو ڕێكارە مەیدانیانە دەگرینەبەر بۆ پاراستنی مەدەنییەكان و دامەزراوە مەدەنییەكان كە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی گونجاوبن”.

لە هەفتەی ڕابردوودا، هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی سعودیە ڕایگەیاندبوو، لە فڕۆكەخانەی ئەبها فڕۆكەیەكی مەدەنی لەلایەن حوسییەكانەو كرایە ئامانج، ئەمەش بە “تاوانی جەنگ” دادەنرێت و بەپێی یاسا ئەنجامدەرانی سزادەدرێن.