سەردێر

دوای زیاتر لە ساڵێک، خانمی یەکەمی کۆریای باکوور دەرکەوتەوە

خەڵک

دوای زیاتر لە ساڵێک، بۆ یەکەمجار خانمی یەکەمی کۆریای باکوور دەرکەوتەوە و هاوشانی سەرۆکە گەنجەکە لە یەکێک لە بۆنە گەورەکانی وڵاتەکەیدا بەشداریکرد.

ری سول جۆ، خانمی یەکەمی کۆریای باکوور و هاوسەری کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئەو وڵاتە دوای زیاتر لە ساڵێک دیار نەمان و ونبوون لە چاوی کامێراکانی وڵاتەکەی ئەمڕۆ چوارشەمە هاوشانی کیم لە ئاهەنگێکی موزیکدا لەیەکێک لەبۆنە دیار و گەورەکانی وڵاتەکەی دەرکەوت.

(ڕۆدۆنگ سنون) ڕۆژنامەی فەرمی پارتی کرێکارانی حوکمڕان، ئەمڕۆ وێنەیەکی هاوسەری سەرۆکە گەنجەکەی کۆریای باکووری بڵاوکردووەتەوە کە وێنەکە  لەمەراسیمی یادی لەدایکبوونی (کیم جۆنگ ئیل) گیراوە.

ری، زۆرجار لە بۆنە گشتییەکاندا یاوەری مێردەکەی کردووە، بەڵام لە مانگی یەکی ساڵی پارەوە تائەمڕۆ نەبینراوە، دواین بینینیشی کاتێک بوو کە بەشداری لە بۆنەی پشووی سەری ساڵی تایبەت بە وڵاتەکەی کردووە.

هەردوو هاوسەر،  لەکاتی سەیرکردنی کۆنسێرتێکی موزیک لە شانۆی هونەری مانسۆدەی لە پیۆنگ یانگ بە زەردەخەنەوە وێنەیان گیراوە .

کۆریای باکوور، یەکێکە لەو وڵاتانەی تا ئێستا هیچ دۆسییەکی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا پشتڕاست نەکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەو ڤایرۆسە تائێستا نەگەیشتووە بەو وڵاتە .

بەڵام لەلایەکی ترەوە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی کۆریای باشوور دەڵێت ” ئەو بڵاوبونەوەیەی لە کۆریای باکوور هەیە ناتوانرێت بەلارێدا ببرێت، چونکە کۆریای باکوور مامەڵەی چالاکانەی لەگەڵ چیندا هەبووە، کە سەرەتا ڤایرۆسەکە دەرکەوت.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان