سەردێر

بومەلەرزەیەك یۆنانی هەژاند

خەڵك-

ئەمڕۆ چوار شەممە بومەلەرزەیەك یۆنانی هەژاند.

نێوەندی بومەلەرزەی ئەوروپا رایگەیاند بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر ئەمڕۆ یۆنانی هەژاندووە.

راشیگەیاند بومەلەرزەكە لە قوڵایی 2 كیلۆمیتر بووە لە دووری 22 كیلۆمیتری باكوری خۆرهەڵات.

لەبارەی زیانی گیانی و ماڵییەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.