خەڵك-
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبووونەوەیەكی دەربارەی دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەوبارەیەوە وتارێكی پێشكەش كرد.
جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ڕایگەیاند، كە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی عیراق بە ئومێدەوە لە هەڵبژاردنی ئایندە دەڕوانن و ئێمەش وەك نەتەوە یەكگرتووەكان بێ لایەنانە سەرپەرشتی پڕۆسەكە دەكەین.
ڕاشیگەیاند، دژی هەڕەشە و هێرشەكانی سەر هەولێر دەوەستینەوە و ئەمریكاش هاوكاری عیراق دەكات بۆ پاراستنی سەروەرییەكەی.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت حكومەتی عیراق-یش كۆتایی بە كێشەی داعشەكانی ناو كەمپی هۆڵ بهێنێت و دەبێت سەرجەم بێ سەروشوێن بووەكانی شەڕ بدۆزرێنەوە.
پلاسخارت وتیشی، “دەبێت لایەنەكانی عیراق پێكەوە كاربكەن و یەكتری قبوڵ بكەن و دواخستنی كاراكردنەوەی دادگای فیدڕاڵی جێگەی قبوڵ نییە”.
جەختیشی كردۆتەوە، سیستمی فیدڕاڵی لە عیراق پێویستی بە هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی زیاتر هەیە.