وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی دەدات و ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر تا چوار ڕۆژی تر ئێران نەتوانێت نەوت هەناردە بكات و پارەكەی بگەڕێنێتەوە، هاوكارییەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كەمدەكاتەوە.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئەگەر لایەنەكانی بەرامبەر پابەندبوونیان بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ نەكەن، ئێران چاودێرییەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكانەوە كەم دەكاتەوە”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا: “ئێران درێژە بە هاوكارییەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیدا دەدات. ئێران دەیەوێت ئەو بەشەی هاوكارییەكانی ڕابگرێت كە پەیوەندیی بە پەیماننامەی ڕێگری لە پەرەپێدانی چەكە ئەتۆمییەكانەوە هەیە”.
سەعید خەتیبزادە ئەوەشی خستەڕوو:”ئیدارەی ئێستای ئەمریكا درێژە بە سیاسەتەكانی حكومەتی پێشوو دەدات و ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لەگەڵ ئەوەی پێش 20ی كانوونی دووەمی 2021دا ڕوویداوە جیاوازیی نییە”.
خەڵك – بەشی هەواڵ