سەردێر

لە بەریتانیا ڤاكسینێكی نوێ بۆ كۆرۆنا دەدۆزرێتەوە

خەڵك-
زانایان لە زانكۆی نۆتنگام لە بەریتانیا ڤاكسینێكی جیهانی دروست دەكەن، كە بتوانێت ڕێگری لە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات و ئەو ڤاكسینەش لە ماوەی ساڵێكدا ئامادە بێت و ئاشكراشیكردووە، ئەو پرۆتینانەی لە كرۆكی ڤایرۆسەكەدا هەیە گۆڕانكاری بەسەردا نایات ، ئەمەش مانای ئەوەیە دەشێت هەموو جۆرەكانی ڤایرۆسەكە بكاتە ئامانج.

ڕۆژنامەی (تێلگراف)ی بەریتانی بڵاویكردەوە، زانایانی وڵاتەكەی سەرقاڵی پەرەپێدانی ڤاكسینێكن، كە ئەو پرۆتینانەی لە كرۆكی ڤایرۆسەكەدا دۆزراونەتەوە بە شێوەیەكی گشتی گۆڕانكاری بەسەردا نایات، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو ڤاكسینە دەشێت هەموو جۆرەكانی ڤایرۆسەكە بكاتە ئامانج و بەشێوەیەكی گشتی وا لێكدەدرێتەوە كاریگەری زیاتری دەبێت.

باسی لەوە شكردووە، كە زانایان لە زانكۆی نۆتنگام كار لەسەر ئەو ڤاكسینە دەكەن، كە كڕۆكی ڤایرۆسەكە دەكاتە ئامانج لە بری پرۆتینی هاوشێوە سەرە بزمارییەكانی ڤایرۆسەكە، كە ئامانجی ڤاكسینەكەی ئێستایە.

بەپێی ئاماری نوێی نێوەندی لێكۆڵینەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە (جۆنس هۆپكنس)، هەتا ئێستا 108 ملیۆن و 500 هەزار كەس لە جیهاندا توشی كۆڤید-19 بوون. ئەمەریكا زۆرترین ژمارەی توشبوانی هەیە كە 27 ملیۆن و 500 هەزار حاڵەتە، پاشان هیندستان كە 10 ملیۆن و 900 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و سێهەم وڵاتیش بەرازیلە، كە 9 ملیۆن و 800 هەزار كەس تووش بوون.