سەردێر

بایدن لە پیران نیگەرانە

خەڵك-

سەرۆكی ئەمریكا جۆ بادین نیگەرانی خۆی نیشان دا لە بەرامبەر بێتاوان دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ئەنجومەنی پیران.

جۆ بایدن ئەمڕۆ یەك شەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بێ تاوان دەرچوونی ترەمپ و سزانەدانی جێی غەمباری و نیگەرانییە لە مێژووی ئەمریكادا، بۆیە دەبێت پارێزگاری لە دیموكراسی بكرێت.

راشیگەیاند توندوتیژی و توندڕۆیی شوێنێكی نییە لە ئەمریكادا.

راشیگەیاند، تۆمەتی سەرۆكی پێشووی جێگای ململانێ نییە، تەنانەت ئەوانەشی دژی تاوانباركردنی بوون وەك سەرۆكی كەمینەی كۆماری لە ئەنجومەنی پیران میچ ماكۆنیل لە باسی كەموڕی ترەمپ لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی و بەرپرسیار لە نانەوەی توندوتیژی لە باڵەخانەی كۆنگرێس.

شەوی رابردوو بۆ دووهەم جار لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پرۆژەی لێپێچینەوە و سزادانی دۆناڵد ترەمپ دەنگی پێویستی نەهێنا، لە كۆی 50 نوێنەر، تەنها 7 نوێنەری كۆماری دەنگییان بە پرۆژەكەدا بۆیە پرۆژەكە كە حزبی دیموكراتی خاوەندارێتی دەكرد شكستیهێنا دوای 5 رۆژ لە گفتووگۆی چڕ.

بەپێی پرۆژەكە لە حاڵی پەسەندكردنیدا دۆناڵد ترەمپ مافی خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا و هەر پۆستێكی دیكە لێ قەدەغە دەكرا و كۆمەڵێك رێوشوێنی دیكەشی لە بەرامبەردا دەگیرایەبەر.

رۆژی 6ی كانوونی دووهەمی 2021 هاوكات لەگەڵ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا جەماوەری ترەمپ لە واشنتن گردبوونەوە بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامەكان.

لە گردبوونەوەكەدا ترەمپ گوتاری خۆی پێشكەشكرد لەوێ پێداگری كرد لەسەر برانەوەی لە هەڵبژاردنەكان و بوونی ساختەیی لە هەڵبژاردنەكاندا، بۆیە داوای لە جەماوەر كرد بخزێن بەرەو كۆنگرێس بۆ رێگری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

راستەوخۆ دوای گوتاری ترەمپ، جەمار چونە سەر باڵەخانەی كۆنگرێس و داگیریان كرد و كۆبوونەوەكانیان راگرت، بەهۆیەوە توندوتیژی دروستبوو، ژمارەیەك كوژراو و برینداریشی لێكەوتەوە.