سەردێر

ترەمپ بێتاوان دەرچوو

خەڵك-

بۆ دووهەم جار ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا شكستی هێنا لە سزادانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەسەر توندوتیژییەكانی باڵەخانەی كۆنگرێس لە سەرەتای مانگی رابردوودا.

بۆ دووهەم جار لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پرۆژەی لێپێچینەوە و سزادانی دۆناڵد ترەمپ دەنگی پێویستی نەهێنا، لە كۆی 50 نوێنەر، تەنها 7 نوێنەری كۆماری دەنگییان بە پرۆژەكەدا بۆیە پرۆژەكە كە حزبی دیموكراتی خاوەندارێتی دەكرد شكستیهێنا دوای 5 رۆژ لە گفتووگۆی چڕ.

بەپێی پرۆژەكە لە حاڵی پەسەندكردنیدا دۆناڵد ترەمپ مافی خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا و هەر پۆستێكی دیكە لێ قەدەغە دەكرا و كۆمەڵێك رێوشوێنی دیكەشی لە بەرامبەردا دەگیرایەبەر.

میچ ماكۆنیل سەرۆكی كەمینەی كۆماری لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند دەستووری نییە ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە ترەمپ بكات دوای ئەوەی لە پۆستەكەیدا نەماوە، ئەمە ئەو رێوشوێنەیە كە زۆرینەی كۆماری پەیڕەوی دەكەن.

رۆژی 6ی كانوونی دووهەمی 2021 هاوكات لەگەڵ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا جەماوەری ترەمپ لە واشنتن گردبوونەوە بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامەكان.

لە گردبوونەوەكەدا ترەمپ گوتاری خۆی پێشكەشكرد لەوێ پێداگری كرد لەسەر برانەوەی لە هەڵبژاردنەكان و بوونی ساختەیی لە هەڵبژاردنەكاندا، بۆیە داوای لە جەماوەر كرد بخزێن بەرەو كۆنگرێس بۆ رێگری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

راستەوخۆ دوای گوتاری ترەمپ، جەمار چونە سەر باڵەخانەی كۆنگرێس و داگیریان كرد و كۆبوونەوەكانیان راگرت، بەهۆیەوە توندوتیژی دروستبوو، ژمارەیەك كوژراو و برینداریشی لێكەوتەوە.