سەردێر

ئێران مووشەكێكی نوێی بەرهەمهێنا

لە چوارچێوەی بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی خۆیدا ئێران دروستكردنی مووشەكێكی نوێی ڕاگەیاند.


عەمید ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی مووشەكێكی نوێی بە تایبەتمەندی بەرز بەرهەمهێناوە و بەهێزە و توانای ئەوەی هەیە زۆر بەوردیی ئامانجەكانی بپێكێت.

ئەمیر حاتەمی ئەوەشی خستەڕوو، هیچ هێزێك ناتوانێت ئێران ڕابگرێت و تواناكانی سنووردار بكات، دووپاتیشی كردەوە بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ بۆ بەرگریكردن و بەهێزكردنی وڵاتەكەیان.

جێی ئاماژەیە، ڕاگەیاندنی ئەو مووشەكە هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی چەند چەكێكی دەریایی بەهێز كە یەكێك بوون لە 140 پڕۆژەی ساڵی 2020 سوپای پاسدارانی ئێران.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان