سەردێر

“ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرچاوەكەی شەمشەمە كوێرەیە”

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرچاوەكەی شەمشەمە كوێرەیە

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێشتا سەرجەم گریمانەكان سەبارەت بەسەرەتای بڵاوبوونەوەی دروستبوونی كۆڤید 19 بەكراوەیی ماونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختیشی كردەوە، تیمی بەدواداچوونی ڕێكخراوەكەیان لە چین، كە ئەركی ئاشكراكردنی سەرچاوەی دروستبوونی ڤایرۆسەكەیە ڕایانگەیاندووە، ڤایرۆسەكە لە شەمشەمە كوێرەوە سەرچاوەی گرتووە سەرباری بوونی چەند سیناریۆیەكی تر.

خەڵك – بەشی هەواڵ