سەردێر

ئێران.. گیانلەدەستدان بەكۆرۆنای گۆڕاو تۆماركرا

زانكۆی پزیشكی پارێزگای قەزوین لە ئێران ڕایگەیاند: یەكەمین تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لەو پارێزگایە گیانی لەدەستدا.


زانكۆی پزیشكی پارێزگای قەزوین لە ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، هاووڵاتییەكی پارێزگای قەزوین كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ببوو گیانی لەدەستدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاووڵاتییەكە تەمەنی 48 ساڵە و هەموو ئەندامانی خێزانەكەی تووشی كۆرۆنای گۆڕاوبوون و لەئێستادا لە كەرەنتینەدان.

جێی ئاماژەیە، بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ئێران لەو وڵاتەدا تائێستا 58 هەزار و 809 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ