سەردێر

پنتاگۆن: بەوردی چاودێری ئێران دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت: ئێران هۆكاری تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكەیە.


جۆن كیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: ئێران بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی تیرۆر، وتیشی، ئێران هەڕەشەیە بۆسەر وڵاتانی دراوسێی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاش پابەندە بە داكۆكیكردن لە هاوپەیمانەكانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی و ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.

جۆن كێربی دووپاتیشی كردەوە: پەیوەندییە سەربازییەكانی ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە پتەو و توندوتۆڵە, ئاماژەی بەوەشدا: پنتاگۆن بە وردی چاودێریی جموجۆڵەكانی ئێران دەكات.

خەڵك – بەشی هەواڵ