سەردێر

توركیا داوایەك لە ئەمریكا دەكات

سەرۆكایەتی توركیا داوا لە ئەمریكا دەكات پشتیوانی لە ڕێكخراوی عەبدوڵا گویلەن نەكات.

ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا داوا لەئەمریكا دەكات، كۆتایی بەپشتیوانیكردنی ڕێكخراوی عەبدوڵا گویلەن بهێنێت.

وتیشی: لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جاك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا پرسی كۆتایی هێنان بەچالاكییەكانی ڕێكخراوی فەتحوڵا گویلەن لەناو خاكی ئەمریكا تاووتوێ‌ كراوە

ئیبراهیم كاڵن ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بابەتانە هۆكاری سەرەكی سەرهەڵدانی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا بووە هەر لە دەستبەكاربوونی ئیدارەی باراك ئۆباما تا ئیدارەی ترەمپ.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان