سەردێر

كوبا پەیامێك ئاڕاستەی ئیدارەی بایدن دەكات

وەزارەتی دەرەوەی كوبا داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكات، سزاكانی سەر وڵاتەكەی هەڵبگرێن.


وەزارەتی دەرەوەی كوبا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: حكومەتی وڵاتەكەی پەیامێكی ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كردووە و ئاماژەی بەو سزایانە داوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەووڵاتە بەسەر كوبا سەپاندوویەتی.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، حكومەتی كوبا دەیان بەڵگەی خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە ئەو سزایانەی بەسەر وڵاتەكەیاندا سەپێنراون ناڕەوان و داواشی لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كردووە، سەرجەم ئەو سزایانە لەسەر كوبا هەڵبگرێت.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان