سەردێر

لە دانیمارك و ئەڵمانیا 14 تۆمەتباری تیرۆر دەستگیركران

خەڵك-

دانیمارك دەستگیركردنی 14 كەسی لە دانیمارك و ئەڵمانیا بە تۆمەتی ئامادەكاری بۆ هێرشی تیرۆرستی بە پاڵنەری ئاینی توندڕۆییی دەستگیركرد بەپێی راگەیەنراوی دەزگای هەواڵگری دانیماركی لە ئەمڕۆ هەینی.

دەزگای هەواڵگری دانیمارك دەستگیركردنی 13 كەسی لە كۆتایی هەفتەی رابردوو راگەیاند لە یەكێك لە ناوچەكانی كۆپنهاگن و كەسێكی دیكەش لە ئەڵمانیا.

لە راگەیەنراوێكدا دەزگای هەواڵگری دانیمارك دەڵێت ئەو كەسانە دەستگیركراون بە هۆی بوونی گوومان لێیان لە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی بە بوونی پاڵنەری توندڕۆیی ئیسلامی.

رونیشیكردەوە 13 كەسەكەی دانیمارك گوومانی پلاندانانیان هەبووە بۆ هێرشی تیرۆرستی یان هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی.

راشیگەیاند ئەوان گەیشتن بە كەرەستە و چەك لەلای ئەو كەسانە.

دەزگا مێدیاییە نێوخۆییەكانی دانیمارك بڵاویانكردەوە ئەو كەسانەی دەستگیركراون 8 پیاو و 5 ژنن.

لە ئەڵمانیاش پێنج كەس داواكراو بوون كە 3 یان گومانلێكراو بوون كە سوریایی بوون و دوویان دەستگیركران لە دانیمارك و یەكێكیان لە هەرێمی هس لە ئەڵمانیا.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان