سەردێر

بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا هۆشداری بە ئێران دەدەن

خەڵك-

ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا راگەیەنراوێكی هاوبەشیان لەبارەی ئێرانەوە بڵاوكردەوە لە بارەی یۆرانیۆمەوە.

ئەو وڵاتانە لە راگەیەنراوێكدا هۆشداری دەدەن بە ئێران لە بارەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمەوە.

راشیانگەیاند ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی ئەم وڵاتانەی دڵنیا كردووەتەوە لەوەی ئێران یۆرانیۆم بەردەم دەهێنێت.

ئێران لە دوای كشانەوەی ئەمریكا لەسەردەمی ئیدارەی پێشوو بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، لەرێككەوتنی ناوەكی دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم كردووەتەوە.

ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن داوای لە ئێران كردووە پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت بۆ دەستكردنەوە بە گفتووگۆ لەبارەی رێككەوتنی ناوەكیەوە دوای ئەوەی واشنتن و تاران ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ناوەكی ساڵی 2015 راگەیاند.

ئەمریكا داوای كردووە پێش هەر هەنگاوێك دەبێت ئێران پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتنی ناوەكی رابگەیەنێت، بەڵام ئێران داوا دەكات ئەمریكا سزاكانی لەسەر سوك بكات.