سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئیدارەكەی كاردەكات بۆ كۆتایی هێنان بەو شەڕانەی ماوەیەكی درێژە لە جیهاندا بەردەوامن.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە میانەی سەردانێكیدا بۆ وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، لەگەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری و سەركردەكان لە سەرانسەری جیهان كاردەكات بۆ كۆتاییهێنان بەو شەڕانەی بۆ ماوەیەكی زۆر درێژە بەردەوامن، بەڵام هاوكات دەیەوێت دڵنیاببێت لەوەی ئەمریكا و ئەمریكاییەكان ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆریستی نابنەوە.
بایدن وتیشی، وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا، هەرگیز دوودڵ نابێت لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی بە ئامانجی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و خەڵكی ئەمریكا و هاوپەیمانانی ئەمریكا لە سەرانسەری جیهاندا.
خەڵك – بەشی هەواڵ
This afternoon, I visited the Department of Defense to meet with officials and deliver remarks to the incredible service members and civilians. Serving as Commander in Chief is the honor of my lifetime and an enormous responsibility — one that I promise I will never take lightly. pic.twitter.com/u6JLUEnDs8
— President Biden (@POTUS) February 11, 2021