فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی سعودیە لەنزیك سنووری یەمەن بۆردوومانكرا.
عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەكانی یەمەن لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، بەرپرسیاریەتی بۆردوومانەكەی خستە ئەستۆی هێزەكانیان و ڕایگەیاند بە چوار فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان ئەنجامیانداوە و ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیان لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها لەسعودیە كردووەتە ئامانج.
وتەبێژی حوسییەكانی یەمەن ئاماژەی بەوەشداوە: بەوردی ئامانجەكان پێكراون و زیانی زۆریان بەفڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە گەیاندووە. هاوكات هۆشداریشدا لەوەڵامی دەستدرێژی حكومەتی ڕیاز بۆ سەر خاكی یەمەن و كوشتنی هاووڵاتیانی بێتاوان، هێرشەكانیان دژ بەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها دەكەوێتە باشوری خۆرئاوای سعودیە و نزیكە لەناوچە سنوورییەكانی وڵاتی یەمەنە، هەفتانە 222 گەشتی ئاسمانی تێدا ئەنجام دەدرێت.
خەڵك – بەشی هەواڵ
سلاح الجو المسير يستهدف مرابض الطائرات الحربية في مطار أبها الدولي والذي يستخدم لأغراض عسكرية لاستهداف الشعب اليمني وذلك بأربع طائرات مسيرة نوع صماد 3 وقاصف 2k ظهر يومنا هذا الأربعاء وكانت الإصابة دقيقه بفضل الله تعالى.
— العميد يحيى سريع (@army21ye) February 10, 2021