سەردێر

ڕوحانی: دەستی جوتیاران ماچ دەكەم

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لە حەوت ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە بەشێك لە بەڕێوەبەرانی وڵات نەیانتوانی بێت بە شێوەی شایستە هەنگاو بنێین داوای لێبوردن دەكات.


حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفڕانس وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: داوای لێبوردن دەكات ئەگەر لە ماوەی حەوت ساڵ و نیوی ڕابردوو نەیانتوانی بێت بەشێوەی شایستە هەنگاو بنێن.

ڕوحانی ئاماژی بەوەشدا، دەستی جوتیاران ماچ دەكات كە لە گەنم و شەكر و برنج وڵات گەیشتووە بە خودبژێوی و پێویستیان بە دەرەوە نییە بۆ دابینكردنی.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ماوەی سەرۆكایەتی حەسەن ڕوحانی كەمتر لە شەش مانگی ماوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ