سەردێر

“دادگاییكردنی ترەمپ دەستورییە”

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دادگاییكردنی ترەمپ دەستورییە.


ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكان دادگایی بكرێت و و ئەوەش یەكەم جارە لە مێژووی ئەمریكا سەرۆكێكی ئەو وڵاتە دادگایی بكرێت.

لە میانێكی كۆبوونەوەیەكدا ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە كۆی 56 دەنگ پشتگیریان بۆ بە یاسایی بوونی دادگایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوو ڕاگەیاند، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی ئەنجومەنەكە، ڤیدیۆی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسیان پەخشكرد، كە لە 6ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، لایەنگرانی ترەمپ ئەنجامیاندا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی ئەمریكی كوژران و بەپێی وتەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانیش دادگایی ترەمپ بە تۆمەتی هاندانی لایەنگرانی بۆ دروستكردنی توندوتیژی و ئاژاوە دەبێت.

خەڵك – بەشی هەواڵ