سەردێر

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سعودیە لە بەرزبوونەوەدایە

خەڵك-
دەسەڵاتدارانی تەندروستی سعودیە، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنن و ئاماژە بە تۆماركردنی زۆرترین ژمارە دەكەن لەمانگی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”369 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی تووشبوون دادەنرێت بەراورد بە سێ‌ مانگی ڕابردوو”.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، پێنج كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و 306 كەسیش چاكبوونەتەوە”.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، كۆی گشتی تووشبوان بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا گەیشتۆتە 371 هەزار و 356 كەس كە 362 هەزار و 368 كەسیان چاكبوونەتەوە و 6 هەزار و 415 كەسیشیان بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوە.