سەردێر

ئەمریكا: ئێران پابەند بێت ئێمەش پابەند دەبین

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تاران پابەندی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە بێت ئەوا واشنتۆنیش پابەند دەبێت.


ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەچاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن – ی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران سەبارەت بە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە پابەند بێت ئەوا ئەوانیش پابەندی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە دەبن و هەوڵدەدەن بە هاوكاری هاوپەیمانان بگەن بە ڕێككەوتنێكی درێژخایەن و پتەو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕاشیگەیاند، گرنگترین شت بەلای ئەمریكاوە ئەوەیە كە ئێران بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەكانی پێشووی خۆی، چونكە ئەگەر ئەو كارە بكات ئەوا ڕێگای دیپلۆماسی دەكرێتەوە و ئەمریكا حەز دەكات بەو ڕێگایەدا بڕوات.

خەڵك – بەشی هەواڵ