سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داواكارە وڵاتان پابەندبن و لەوە زیاتر ژینگە پیس نەكەن.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بارەی پابەندبوونی وڵاتان بە پاراستنی ژینگەوە ڕایگەیاند: پێوستە ئەو وڵاتانەی دەبنە هۆكاری پیسبوونی ژینگە، بەزووترین كات ڕێژەی دەردانی گازە زیانبەخشەكان بۆ سروشت كەمبكەنەوە.
گۆتێرێس وتیشی: كۆڕبەندی جیهانی بۆ پاراستنی ژینگە كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت تایبەت دەبێت بە زیاتر پابەندكردنی وڵاتانی پیشەسازی بە پیسنەكردنی ژینگە.
خەڵك – بەشی هەواڵ