بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری دەدات.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هەڵوێستی ڕێكخراوەكەی سەبارەت بە گۆڕانكارییە خێراكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەربڕی و ئاماژەی بەوەكرد: ئەو گۆڕانكارییەی لە ڤایرۆسەكەدا لە هەندێك ناوچە و وڵات ڕوودەدات مایەی مەترسییە.
ئەدهانۆم وتیشی: بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە بەردەستیاندایە ئەو ڤاكسینەی ئێستا هەیە و بەكاردەهێنرێت، كاریگەری لەسەر ئەو گۆڕانكارییە بەردەوامانە نابێت لە ڤایرۆسەكەدا ڕوودەدەن.
خەڵك – بەشی هەواڵ