خەڵك
ناوەندی گەردوونی محەمەد بن ڕاشدی ئیماراتی، گەیشتنی خولگەڕى ئەمەل بە سەركەوتوویی بۆ سوڕگەی هەسارەی مەریخ ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە، هەژماری “ئەركی خولگەڕى ئەمەل” لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)، تویتێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاند”پێكگەیشتن لەگەڵ خولگەڕى ئەمەل بەسەركەوتوویی بەئەنجام گەیشت، و بەسەركەوتوویی چووە قۆناغی چوونە نێو سوڕگەی مەریخ”.
هەژمارەكە لە تویتێكی تردا ڕایگەیاندووە”دوای گەشتێك كە 204 ڕۆژی خایاند و ماوەی زیاتر لە 480 ملیۆن كیلۆمەتری بڕی، خولگەڕى ئەمەل گەیشتە سوڕگەكە و خولانەوە بەدەوروی هەسارەی مەریخ”.
هەروەها لە تویتێكی تری ناوەندی گەردوونی محەمەد بن ڕاشد هاتبوو”ئەركەكە بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا”.