سەردێر

چین بە كۆرۆنا شەڕی سیاسی دەكات

پەكین هەژموونی خۆی لە رێگای ڤاگسینەوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاد دەكات

خەڵك-

شەڕی دژی كۆرۆنا بوار بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر دەكات كە ڤاكسین وەك چەكێكی شەڕ و بەرژەوەندییەكانی بەكاردەهێنێت.

رۆژنامەی جیروزالم پۆست بڵاویكردەوە هەناردەكردنی ڤاكسین دەبێتەهۆی دەستكەوتی زیاتر لە نفوزی خۆی چین، دوای چەند ساڵێك لە هەوڵەكانی بۆ گەشەكردن بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ناوچەكە لە رێگای بازرگانی و وەبەرهێنان و پرۆژەی ژێرخانەوە بە گوتەی شرۆڤەكاران.

هەندێك وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەوانە ئیمارات، بەحرێن و عەرەبستان پێشوازییان لە ڤاكسینە چینی كردووە.

پسپۆڕ و توێژەر لە دامەزراوەی توێژینەوەی رەند لە ئەمریكا جینیفەر هوانگ بوی دەڵێت: ڤاكسین بنەكانی یاریكردن لە بەیجین دەگۆڕێت، بازاڕێكی نوێ بۆ چین دەكاتەوە.

دەشڵێت: چین ئامانجی گەورەی هەیە لە كردنە ئامانجی ئەو وڵاتانەی داهاتی ناوەندیان هەیە، ئەوەش روانینی چینە بۆ هاوبەشی لە دۆزینەوە و ئەزمونەكانی جیهانیدا.

چین بەكردار هەستاوە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەچوارچێوەی پەتای كۆرۆنا بە ناردنی كەرەستەی پزیشكی لە كاتی زوودا، هاوكات كەرەستەی بۆ ئێران و ئیسرائیلیش ناردووە لە ئاداری رابردوودا.

توێژەری ئابووری لە پەیمانگای چاتام هاوس لە بەریتانیا محەمەد دەشهان دەڵێت: لە نێو ئەو وڵاتانەی كۆرۆنا بۆ هەوڵێكی دیپلۆماسی دەقۆزنەوە، چین گەورەترین یاریزانە، دەكرێت لە رێگای هاوكاری و بەخشین و ڤاكسینەوە وێنەی خۆی جوان بكات.

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نیوەی پێویستی چین لە نەوتی خاو دابین دەكات، عەرەبستان لە پێشەنگە لە هەناردەكردنی نەوت بۆ چین لە 2018 و 2019دا.