سەردێر

رێگایەكی سەرسوڕهێنەر بۆ هۆڵەندا

هەرزەكارێك بەخۆشاردنەوەی لەبەشی دەرەوەی فڕۆكەیەكدا گەیشتە هۆڵەندا

خەڵك-

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی هۆڵەندا هەرزەكارێكی كینیایی تەمەن شازدە ساڵانی لەنێو شوێنی تایەكانی فڕۆكەیەكی توركیدا دۆزیەوە كە لەوێدا خۆی حەشاردا بوو.

ئەو فڕۆكە بارهەڵگرە توركییە لە گەشتدا بوو بۆ لەندەن لە كاتی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی شاری ماستریخت ئاخن لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئەو هەرزەكارە دۆزرایەوە كە لە رەوشێكی تەندروستی زۆر خراپدا بوو، بە رێكەوت لە مردن رزگاری بووە بەپێی رۆژنامەی ئێندیپێندنتی بەریتانیایی.

كاتێك هەرزەكارەكە خۆی لەنێو شوێنی تایەكانی فڕۆكەكە شاردووەتەوە، ئەو فڕۆكەیە 250 میلی لە بەرزی 19 هەزار پێ و نزمی 30 پلەی گەرمی ژێر سفردا بڕیوە.

دەكرا ئەو هەرزەكارە بەهۆی كەمیی ئۆكسجینەوە بمرێت، بەڵام لە كۆتاییدا رزگاری بوو، وتەبێژی فڕۆكەخانەی ماستریخت ئاخن دەڵێت: ئەو هەرزەكارە چانسێكی گەورەی بوو لە ژیاندا مایەوە.

ئێستا ئەو هەرزەكارە لەژێر چارەسەردایە دەناڵێنێت بەهۆی دابەزینی گەرمی جەستەیەوە، پزیشكان دەڵێن لەرەوشێكی تەندروستی نێوەنددایە.

پۆلیسی هۆڵەندایی دەڵێت لە لێكۆڵینەوەدان بۆ دۆزینەوەی رێڕەوی سەرەكی گەشتی ئەو هەرزەكارە، گوماندەكرێت پەیوەندی بە بازرگانانی مرۆڤەوە هەبێت.

ئەمە یەكەمجار نییە ئەو رووداوە روو دەدات.

پێشتر كەسێك لە ئەفریقای باشورەوە خۆی لەبەشی دەرەوەی فڕۆكەیەكدا حەشاردابوو لە ماوەی 11 كاتژمێر و 6 هەزار میلی فڕینی فڕۆكەدا لە 60 پلەی گەرمی ژێر سفردا لە نێوان جۆهانسبێرگ و لەندەندا لە 2015 گەیشتە بەریتانیا و ماوەی 6 مانگ لە نەخۆشخانە مایەوە.

پزیشكان و پسپۆڕان رایانگەیاند كە ئەو كەسە دەمرێت بەهۆی كەمی ئۆكسجینەوە كە روبەڕووی 60 پلەی گەرمی ژێر سفر بووەتەوە، لە كاتی دۆزینەوەی لە فڕۆكەخانەی هیسرۆی لەندەن هۆشیاری نەمابوو.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان