سەردێر

بومەلەرزە فلیپینی هەژاند

ناوچەكە زۆر بە بەهێزی لەرزیوە

خەڵك-

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بومەلەرزەیەك بە گوڕیی 6 پلەی رێخەر فلیپینی هەژاند.

پەیمانگەی ئەمریكایی بۆ بومەلەرزە رایگەیاند بومەلەرزەیەك بە گوڕێی 6 پلەی رێخەر لە سەعات 12.22 رووی داوە لە دووری 2 كیلۆمیتر لە خۆرهەڵاتی شارۆچكەی ماغسایسای لە دورگەی مینداناو.

دەزگەی بەرگری شارستانی رایگەیاند ناوچەكە زۆر بە بەهێزی لەرزیوە، بەڵام هیچ زانیارییان پێنەگەیشتووە لە بارەی قوربانییان.

لە كۆتایی مانگی رابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7 پلەی رێختەر باشوری فلیپینی هەژاند لە دووری 310 كیلۆمیتر لە باشوری خۆرهەڵاتی شاری دافاو لە دورگەی مینداناو.

فلیپین لەسەر پشتێنی ئاگرییە لە زەریای ئارام، ناوچەیەكە تێیدا بومەلەرزە چالاكە كە لە ژاپۆنەوە بۆ باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و كەناراوەكانی زەریای ئارام درێژدەبێتەوە.

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان