سەردێر

میانمار كودێتای رەتكردەوە

خەڵك-

هەزاران كەس لە شاری رانگۆن گەورە شاری میانمار (بۆرما) گردبوونەوە لە دژی كۆدێتا سەربازییەكە و لە بەرامبەردا راگرتنی تۆڕی ئینتەرنێتیش نەیتوانی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان رابگرێت.

بەشێك لە خۆپیشاندەران پۆشاكی سوریان لەبەركردبوو كە رەنگی حزبی رابیتەی نیشتمانی بۆ دیموكراسییە كە سەرۆكی دەستگیركراو سو كی سەرۆكایەتی دەكات.

میو وین تەمەن 37 ساڵان یەكێك لە خۆپیشاندەران بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس دەڵێت: بەردەوام دەبین لە داواكانمان بۆ گەیشتن بە دیموكراسی و تاكڕۆیی سەربازی دەڕووخێنین.

ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە نزیك زانكۆی رانگۆن بڵاوەیانپێكراوە لەگەڵ ئەندامانی هێزەكانی بەرەوڕووبونەوەی توندوتیژی و ئاژاوە.

میات سوی كیاو خۆپیشاندەرێكی دیكەیە تەمەنی 27 ساڵانە، دەڵێت: پێویستە بەرامبەر تاكڕۆیی سەربازی رابوەستین.

لە میانمار لەگەڵ كودێتاكەدا هێڵەكانی ئینتەنێت و وزەی كارەبا بڕدراون لە رۆژی شەممەوە دوای سەرهەڵدانی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان لە دژی كۆدێتا سەربازییەكەی لەلایەن سوپای میانمارەوە كراو سەرۆك و بەرپرسانی دیكەی وڵاتیان دەستگیركرد.