سەردێر

بایدن: نابێت ترەمپ زانیارییە هەواڵگرییەكانی پێبگات

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا لە دزەكردنی زانیارییە هەواڵگرییەكان و ڕایگەیاند ئەو زانیاریانەی كە دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا بە فەرمی ڕەوانەی سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكای دەكەن، نابێت بگات بە ترەمپ.


جۆ بادین سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (سی بی ئێس)ی ئەمریكی ڕایگەیاند، چ سوودێك و كاریگەرییەكی هەیە كاتێك زانیاری هەواڵگری دەدرێتە ترەمپ بەڕاستی شتێكی مەترسیدارە.

بایدن ڕاشیگەیاند، پێدەچێت ترەمپ ئەو زانیاریانە بڵاوبكاتەوە و ئاشكرایان بكات.

سەرۆكی نوێی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەڵوێستەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە ترەمپ لە وتارێكیدا پێش دەستبەكاربوونی هانی لایەنگرانیدا بۆ هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسی ئەمریكا.

خەڵك – بەشی هەواڵ