سەردێر

ئەڵمانیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ 5 وڵات ڕادەگرێت

بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، حكومەتی ئەڵمانیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ پێنج وڵاتی كیشوەری ئەفریقا، ڕاگرت.

لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ئەڵمانیا بە نیازە لە ڕۆژی یەك شەممەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ (بۆتسوانا و مالاوی و مۆزەمبیق و زامبیا و زیمبابۆی) ، ڕابگرێت.

پێشتریش، حكومەتی ئەڵمانیا سێ‌ وڵاتی كیشوەری ئەفریقا و بەریتانیا و پورتوگال و ئێرلەندا و بەڕازیلی وەك مەترسیدارترین وڵاتان لە ڕووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەسفكردبوو.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەڵمانیا، لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەو وڵاتە وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا زنجیرەیەك ڕێوشوێنی نوێی بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گرتووەتەبەر.

خەڵك – بەشی هەواڵ