سەردێر

ئێران؛ دەست بەپێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكات

خەڵك-
سەرۆككۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، كاروانی یەكەمی ڤاكسینەكان تایبەت بە كۆرۆنا گەیشتووە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەست بە كوتانی هاووڵاتییان دەكرێت و كوتانی كارمەندانی تەندروستی لەپێشینە دەبێت.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا وڵاتەكەی كاروانی یەكەمی ڤاكسی كۆرۆنای پێ گەیشتووە و كاروانەكانی دیكە هەر لە مانگی شوبات دەگات.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا ئێران ژمارەی دانیشتووانی گەیشتووەتە 84 ملیۆن و بۆ ئەوەی هەموو خەڵك بكوترێت ، پێویستییان بە زیاتر لە 6 مانگە.

ئاشكراشیكردووە، كە ڤاكسینە خۆماڵییەكەی ئێران بۆ وەرزی بەهار و هاوین ئامادە دەبێت.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان