سەردێر

ماكرۆن هەلوێستی خۆی لەبارەی ئێران ئاشكرا كرد

سەرۆكی فەڕەنسا دەڵێت، پشتیوانی لە دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی نوێ لەگەڵ ئێران دەكەن لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی.


ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكەن بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ تاران بۆ ڕێككەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی و دۆزینەوەی میكانزمێكیش بۆ بەشداریپێكردنی سعودیە و ئیسرائیل لەو گفتوگۆیانە.

لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەكەی (ماكرۆن)ی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، ھەڵویستی فەڕەنسا نا ھاوسەنگ و خێرایە، گفتوگۆش لەسەر ڕێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی لە لایەن تارانەوە ڕەتدەكرێتەوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ