سەردێر

ئەڵمانیا پێشوازی لە بڕیارێكی بایدن دەكات

ئەڵمانیا پێشوازی لە بڕیاری ڕاگرتنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە خاكەكەی دەكات و بوونی هێزەكانی ئەمریكا بە بەرژەوەندی هەردوو وڵات وەسف دەكات.


ستیڤن زایبەرت وتەبێژی ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ڕاگرتنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەڵمانیا دەكەن و بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەوروپا و بە تایبەتیش ئەڵمانیا لە بەرژەوەندی هەردوولایە و خزمەت بە ئاسایشی ئەوروپا دەكات.

ئەمەش لە كاتێكدایە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بڕیارێكی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكای بۆ كشانەوەی ٩ هەزار و ٥٠٠ سەرباز لە كۆی ٣٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازی وڵاتەكەی لە ئەڵمانیا ڕاگرت.

خەڵك – بەشی هەواڵ