سەردێر

ئەمریكا: دەستمان لە كودەتاكەی توركیادا نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن دەستی لە كودەتاكەی ساڵی 2016ی توركیادا هەبووبێت.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمریكا هیچ دەستێكی لە كودەتاكەی ساڵی 2016ی توركیادا نییە و بە توندی ئیدانەی ئەو دەنگۆیانە دەكات كە لەلایەن ژمارەیەك لە لێپرسراوای توركیاوە باسكراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تۆمەتباركردنانەی وڵاتەكەی لەلایەن ئەنقەرەوە یەكناگرێتەوە لەگەڵ هەڵوێستی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانیەتی ناتۆ.

ئەو وتانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، پێشتر سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا ئەمریكای بەوە تۆمەتبار كرد كە پلاندارێژەڕی كودەتاكەی وڵاتەكەی بووە.

خەڵك – بەشی هەواڵ