سەردێر

ڤاكسین بۆ جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا دۆزرایەوە

خەڵك-
جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا ئاشكرای دەكات، كە ئەو ڤاكسینەی دژی كۆرۆنا دۆزیویانەتەوە دژی هەموو جۆرە نوێیەكان و گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاردەكات، بەتایبەتیش ئەوەی لەم دواییەدا لە بەریتانیا سەریهەڵدا.

تاتیانا گۆلیكۆفا، جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستتا دەسەڵاتدارانی كەرتی تەندروستی ڕوسیا توانیویانە 17 ملیۆن ژەم پێكوتەی دژی كۆرۆنا دابین بكەن و بڕیارە نزیكەی 20 ملیۆن هاووڵاتی ڕوسی لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بكوترێن.

ڕاشیگەیاندووە، توێژینەوەكان دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە.

وتوشیەتی، “ئەو ڤاكسینەی دژی كۆرۆنا دۆزیویانەتەوە دژی هەموو جۆرە نوێیەكان و گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاردەكات، بەتایبەتیش ئەوەی لەم دواییەدا لە بەریتانیا سەریهەڵدا”.

لە سەرەتای مانگی 1ی ئەمساڵەوە بە فەرمی دەست بە كوتانی هاووڵاتیان لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕوسیا كراوە و سەرجەم چین و توێژەكان دەگرێتەوە و كوتانەكەش ئارەزوومەندانەیە.

تا ئێستا زیاتر لە 3 ملیۆن 700 هەزار كەس لە ڕوسیا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیكەی 69 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 52 ملیۆن كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و زیاتر لە 3 ملیۆن و 110 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.