خەڵك –
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، یەكەمین كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا، كە لەلایەن ڕووسیاوە بەرهەمهێنراوە، ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەكرێت.
سیما سادات لاری ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، بڕیارە یەكەمین كاروانی ڤاكسینی سپۆتنیك ڤی، كە لەلایەن ڕووسیاوە بەرهەمهێنراوە، ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی ئێران بكرێت.
ڕاشیگەیاندووە ، گەیشتنی یەكەم كاروانی ڤاكسینەكە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی نیشتمانی بنبڕكردنی كۆرۆنا بە ئەنجام گەیشتووە.
ئاشكراشیكردووە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی “ماهان”، گواستنەوەی یەكەمین كاروانی ڤاكسینە رووسییەكەی بۆ ئێران لە ئەستۆ گرتووە.