سەردێر

ناتانیاهۆ سەردانەكەی دواخست

بڕیاربوو سەردانی ئیمارات و بەحرێن بكات

خەڵك-

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانە بڕیارلێدراوەكەی بۆ ئیمارات و بەحرێن بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.

دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیلی ئاشكرایانكرد بەهۆی رێوشوێنەكانی كۆرۆنا و بەردەوامی داخستن، سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ بەحرێن و ئیمارات بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.

لای خۆیەوە رۆژنامەی هائارتس لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە بڵاویكردەوە، كە دواخستنی سەردانەكە بەهۆی ترس بووە لە رەخنەی جەماوەری و كاردانەوەكانی.

دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیلی بڵاویانكردەوە كە ناتانیاهۆ سەردانی ئیمارات و بەحرێن دەكات، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا و داخستن سەردانەكە دواخراوە.

پێش دوو هەفتە ئیسرائیل بە فەڕمی باڵیۆزخانەی خۆی لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات كردەوە و حكومەتی ئیماراتیش رەزامەندی نیشان دا لەسەر كردنەوەی باڵیۆزخانە لە ئیسرائیل.

ساڵی رابردوو بە چاودێری ئەمریكا، ئیسرائیل رێككەوت لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن و سودان و مەغریب.