خەڵك-
روانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد شەڕ و پێكدادانی سەخت لەنێوان چەكدارەكانی داعش و هێزەكانی سوپای سوریا لە باشوری شاری دێرزوور لە سوریا رووی داوە.
رووانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە شەڕێكی قورس لە نێوان سوپای سوریا و چەكدارەكانی داعشدا روویداوە لە باشوری پارێزگای دێرزور لە خۆرهەڵاتی سوریا و یەكدییان كردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە كوژراو و بریندار لە هەردوولایەنی شەڕ هەن.
راشیگەیاندووە لە چەند میحوەرێكیشەوە لە نێوان حەلەب و حەما و رەقە شەڕ لەنێوان داعش و سوپا و گروپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی سوریا رووی داوە، هێرشی كتوپڕ كراوە لە خۆرهەڵاتی حەما.
بەپێی زانیارییەكان 19 چەكدار و سەربازی سوریا كوژراون.
ماوەیەكە داعش جموجۆڵەكانی لە هەریەكە لە سوریا و عێراق زیاتركردووە، ماوەوە لە چەند شوێنێكەوە هێرش دەكات.