سەردێر

بایدن ڕێسایەك هەڵدەوەشێنێتەوە

سەۆركی ئەمریكا ڕێساكانی تایبەت بە پرسی كۆچبەرانی بۆ وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە.


جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سێ بڕیاری نوێی واژۆ كرد كە تایبەتن بە ڕێكخستنەوەی ڕێسا و یاساكانی كۆچكردن بۆ ناو خاكی ئەمریكا.

جۆ بایدن دووپاتیكردەوە، ئەو یاسای نوێ داناڕێژێت بەڵكو ئەو هەڵانە چاك دەكاتەوە كە ئیدارەی پێشووی واشنتۆن بە سەرۆكایەتی ترەمپ ئەنجامی داون.

سەرۆكی ئەمریكا ڕوونیشی كردەوە، چی تر نابێت ڕێگری لە هاووڵاتیان بەشێك لە وڵاتانی جیهان بكرێت لە هاتنیان بۆ ناو خاكی ئەمریكا و بە تایبەت هاووڵاتیانی وڵاتانی ئیسلامی و دووپاتیشیكردەوە كە ڕێگریكردن و جیاوازی كردن لە نێوان هاووڵاتیان كارێكی نامرۆڤانەیە و لەگەڵ سیستمی دیموكراسی ئەمریكا یەكناگرێتەوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ