وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، دەستگیركردنی ناڤالنی سەركردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا، كارێكی نەشیاو.
جان ئێف لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هێرشی توندی كردە سەر دەسەڵاتدارانی روسیا و رایگەیاند دەستگیركردنی ئەلیكسی ناڤالنی سەركردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا، كارێكی نەشیاو و زۆر دوورە لە هەموو بنەمایەكی دیموكراسی و مافی مرۆڤ .
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، دۆخی ڕوسیا سەبارەت بەمافی دەربڕینی بیروڕا و ئازادییەكان زۆر خراپە و حكومەتی ڕوسیا لە ژێر بیانووی بێ بنەمادا هەموو جووڵانەوەیەكی ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتەكەی سەركوت دەكات .
لۆردیان داواشی لە حكومەتی ڕوسیا كرد بە زووترین كات سەرجەم ئەو خۆپیشاندەران و سەرانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی ئازاد بكات.
خەڵك – بەشی هەواڵ