سەردێر

كۆچبەرێك بووە وەزیری ناوخۆ

خەڵك-

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رەزامەندی نیشان دا لەسەر دانانی ئەلیخاندرۆ مایوركاس بە وەزیری ئاسایشی ناوخۆ.

ناوبراو یەكەم لاتینی و یەكەم كۆچبەرە ئەو پۆستە وەردەگرێت كە خۆی سەرپەرشتی دۆسێی كۆچ و سنوور دەكات.

ئەنجومەنی پیران بە زۆرینەی 57 دەنگ بەرامبەر 43 دەنگ رەزامەندی نیشان دا.

ئەمە لەگەڵ بڕیارەكانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی دژی كۆچ درابوون لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوودا لەگەڵ بانگەوازەكان بۆ چاكسازی لە سیاسەتی پاراستنی سنوور بەهۆی ئەوەی ملیۆنان كۆچبەر هیچ بەڵگەنامەیەكیان نییە.

مایۆركاس پارێزەر بووە پێشتر‌و تەمەنی 61 ساڵە، كاتێك گەیشتووەتە ئەمریكا لەگەڵ باوكیدا شیرەخۆرە بووە، پێشتریش لە پۆستی باڵادا لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لە ئیدارەی باراك ئۆبامادا كاریكردووە.

بایدن دوێنێ كۆمەڵێك بڕیاری واژۆكرد بۆ چارەسەركردنی هۆكارەكانی كۆچ لە ئەمریكای ناوەڕاست و باشوورەوە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بایدن وتی: بڕیارەكان هیچ یاسایەكی نوێیان نییە، تەنها هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە هەڵەكانی پێشوون.